مامۆستایەکی بریندار باسی ساتی رووداوەکە دەکات
“زۆر موتەئەسیر بووم”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
مامۆستایەکی دیکەی بریندار باسی رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەکات و دەڵێت، “رووداوەکە زۆر سەخت بوو، بەڵام شکور ئێمە باشین”
سۆران کەریم، رێنماییکاری پەروەردەیی ئەو قوتابخانەیەیە کە ئەمڕۆ لە ریگەی گەڕانەوەیان بۆ گەشت تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، ساتی روودانی رووداوەکەی بۆ 964 گێڕایەوە و وتی، “ئێمە لە ناوەڕاست بووین، بۆیە نازانم بەدیاریکراوی هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە چیبوو، بەڵام دوو ئەگەر هەیە، یان ئەوەتا شؤفێرەکە سەرقاڵی مۆبایل بوو، یان زیاد لە پێویست خێرا بوو لە لۆفەکە.
باسی لەوەشکرد، تەنیا دوو مامۆستا منداڵی یەکێک لە مامۆستاکان برینەکەیان سەختە، ئەو منداڵەش لە کاتی رووداوەکە قۆڵێکی کەوتووەتە ژێر پاسەکە و بە سەختی بریندار بووە و هەرچەندە ئێستا چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام زۆر موتەئەسیر بووە کە دیمەنی منداڵەکەی بینیوە لە کاتی رووداوەکە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر