بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
گەشت و سەیرانی قوتابخانەکان راگیرا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دوای رووداوی هاتوچۆکەی ئێوارەی ئەمڕۆی پاسی قوتابیان بە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، گەشت و سەیرانی قوتابخانەکان راگیرا وەک هاوخەمی بۆ رووداوەکە و پاراستنی گیانی قوتابییان.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەکالەت بە 964ـی وت، وەک هاوخەمی بۆ ئەو رووداوە و وەک سەلامەتیش بۆ گیانی مامۆستا و قوتابییان، بڕیاری راگرتنی گەشتەکان دراوە و گەشتەکانی سبەینێش راگیران.
وتیشی، سێ مامۆستا و چوار قوتابی برینداری رووداوەکەی وەرگەڕانی پاسەکەی ئەمڕۆ رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کران، کە مامۆستایەک و یەکێک لە قوتابیەکان پێویستییان بەئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر