"پۆستەر بۆ کرێکاران هەڵواسراوە"

سلێمانی؛ 70 کرێکار چەکی بانکییان لە بری ماوەی خزمەت پێدرا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی 70 چەکی پارە ئامادەکراوە بە بڕی جیاواز تا بدرێت بە 70 کرێکار، ئەوەش لە بەرامبەر یادی 1ی ئایار و پێزانین بە ماوەی خزمەتییان، دەستەبەری کۆمەڵایەتی پێی وایە، رۆژی کرێکاران بۆ ئەوان جەژنە.

چەکی پارەکە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئامادەی کردووە، و بڕە پارەکانیش جیاوازە، کە پێشتر خۆیان داوای بەشدارییان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025، لە بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پڕۆسەکە راگەیاندرا و باس لەوەکرا، ئەوان 70 چەکی بانکییان ئامادە کردووە وەک هاوكاری كۆتایی خزمەت بەسەر کرێکاراندا دابەشی دەکەن، کە چەکەکان لە بڕدا جیاوازن و پشت بە ماوەی کارکردن و موچەی کرێکاران دەبەستێ.

مەجید سادق بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە بارەی مافی کرێکاران قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی، ژمارەیەکی زۆری پۆستەرمان لە شەقامەکاندا هەڵواسیوە، کە باس لەو مافە یاساییانە دەکات، کە کرێکاران دەتوانن لە رێگەی یاسای ژمارە 39ـی ساڵی 1971 بە یاسای ژمارە چواری ساڵی 2012ـی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەمووارکراوەتەوە، تاوەکو بە مافەکانی خۆیان ئاشنا ببن و لێیان بێبەش نەبن.

لەبارەی کەمتەرخەمی خاوەن کاران لە بەرامبەر کرێکار ئەو بەرێوەبەرە وتی، هەر سکاڵایەکی کرێکارمان پێ بگات یان لە ئەنجامی سەردان بۆ سەر پڕۆژەکان کەمتەرخەمی دەربکەوێ، ئەوا خۆمان ئیجرائات دەکەین، ئەگەر کارەکەی ئێمە نەی پێکا، پەنا بۆ دادگای کار دەبەین.

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار گیانیان لەدەستداوە

بڕیاری رێگەگرتن لە هاتنی کرێکارانی بیانی هەرێمی کوردس...

بڕیاری رێگەگرتن لە هاتنی کرێکارانی بیانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە