مۆنۆمێنتى هەڵەبجە
"شایستە داراییەکان دیاریی دەکرێن"
سمکۆ سالار وەک قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکاردەبێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆ وەک قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکار دەبێت و لە دیوانی پارێزگاوە فەرمانەکەی بۆ دەردەچێت، پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت، شایستە داراییەکانی هەڵەبجە دیاریی دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30.4.2025، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە دوای بڵاوکردنەوەی یاسای بەپارێزگابوونى هەڵەبجە لە رۆژنامەی فەرمیی عێراق، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە فیدراڵییەکان لە هەڵەبجە دەکرێنەوە و هەروەها ئەمڕۆ قایقامی ناوەندیی هەڵەبجە دەست بەکار دەبێت.
بە وتەی نوخشە ناسیح، شایستە داراییەکانی هەڵەبجە دیارید دەکرێن و نووسراو بۆ کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە فیدراڵییانە دەکرێت کە تا ئێستا نەکراونەتەوە.
نوخشە ناسیح پاش گەڕانەوە لە بەغداد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەندێک میلاک هەیە کە دەبێت حکومەتی فیدراڵ لە پارێزگاکە پڕیبکاتەوە، جەختیشیکردەوە، ئەرکی ئەوان لە ئەمڕۆوە بۆ خزمەتکردنی شارەکە دەستپێدەکات.