تای خوێنبەربوون
سەردانی کەرکوکی کرد
تەندروستیی رێکاری نوێ بۆ تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستی گشتی لە وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى فیدراڵ سەردانى کەرکوکى کرد و لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتیی تەندروستى کەرکوک رایگەیاند، کۆبوونەوەیەک لە بەغداد کراوە و تیایدا بڕیاردراوە چەند رێکارێک دژی تای خوێنبەربوون بگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2025، ریاز عەبدول ئەمیر بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى گشتى لە وەزارەتى تەندروستیی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ رەزامەندى ئەنجوومەنى وەزیران وەردەگیرێت بۆئەوەى بودجە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەرخان بکرێت.
بڕیاریشدراوە هەڵمەتى قەڵاچۆکردنى زیندەوەرى گەنە کە هۆکارى تای خوێنبەربوونە بەڕێوەبچێت، ریاز عەبدول ئەمیر وای وت.
بە وتەی بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى گشتى لە وەزارەتى تەندروستی، “رێکارەکان لەکەرکوک وەک پێویست گیراوەتەبەرو بەگوێرەى پێوەرەکانى رێکخراوى تەندروستیی جیهانییە”.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، کە سێ حاڵەتیان لە پارێزگای کەرکوک بووە.