ژنێک لە رواندز
جانتایەکی پڕ لە پارە و زێڕی دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی
964+
ئاکام غەفور- سۆران
خێزانێک لە رواندز جزدانێکی پڕ لە پارە و زێڕیان دۆزییەوە، بەبێ ئەوەی سەیری بکەن بۆ خاوەنەکەیان گەڕاندەوە
پسوڵەیەکی پارەی مۆلیدە بووە بەخێر و بەرەکەت بۆ خاوەنی جانتاکە و ئەوانەی جانتاکەیان دۆزیوەتەوە، هەر کە پسوڵەکەیان بینیوە ئیتر پەیوەندیان بە ژمارەی سەر پسوڵەکەوە کردووە تا خاوەنی جانتاکە بدۆزنەوە.
سەبیحە زێنەدین، ئەو ژنەی جانتاکەی دۆزیەوە، باسی ساتی دۆزینەوەی جانتاکە دەکات بۆ 964 و دەڵێت،” ئێستاشی لەگەڵ بێت نەمزانی جانتاکە چی تیدایە هەر بینیمان پسوڵەیەکی پارەی مۆلیدەی تێدایە ئیتر پەیوەندیمان بەو ژمارەیەوە کرد بۆ ئەوەی بزانین خاوەنی جانتاکە کێیە”.
گەلاوێژ سەعید، خاوەنی جانتاکەیە و دەڵێت، “نزیکەی هەشت ملیۆن دینار پارەی تێدا بوو لەگەڵ نۆ مسقاڵ زێڕ و پیاوەکەشی سوپاسی ئەو خانەوادەیە دەکات کە جانتاکەی بۆ دۆزینەوە و دەڵێت هەر نیو کاتژمێر بوو جانتاکەمان ون کردبوو، کە پەیوەندیان پێوەکردین و وتیان جانتایەکمان دۆزیوەتەوە ناوی ئێوەی لەسەرە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر