گۆڕى پیاوچاکێکە

کەندە کۆخە بۆ چارەسەرى کۆخە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەناوجەرگەى شارى هەولێر، گۆڕى پیاوچاکێک هەیە و هاوڵاتیان بۆ چارەسەرى کۆکەرەشە سەردانى دەکەن.

کەندە کۆخ

لێت هاتمە رۆخ

لێم بچێت کۆخ

لە رابردوودا زۆر جار بەهۆى لاوازى چارەسەرى پزیشکى و توندى  بیروباوەڕى ئاینى، هاوڵاتیان پەنایان بۆ گۆڕى پیاوچاکان بردووە و داواى چارەسەرى دەردەکانیان لێکردووە،

ئێستا لەناوجەرگەى شارى هەولێر گۆڕى پیاوچاکێک لە شەقامى 30 مەترى هەیە، هاوڵاتیان بۆ چارەسەرى کۆخەڕەشە سەردانى دەکەن.

ئەوانەى سەردانى دەکەن، چەند جارێک دەڵێن، کەندە کۆخ، لێت هاتمە رۆخ، لێم بچێت کۆخ و پێیانوایە بەمە کۆخەرەشەکەیان نامێنێت.

شارەوانی هەولێر لەبەر پیرۆزی شوێنەکە و گرنگى لاى هاوڵاتیان، شوێنەکەیان پاراستوە و زەویەکەش بۆتە موڵکی وەزارەتی ئەوقاف.

کەمال کوێخا رەفیق، بەڕێوبەری رووپێوی لە شارەوانی یەک، بە 964ی وت،“ لە کۆنەوە باب و باپیرانمان زۆر باوەڕیان بە گۆڕى پیاوچاکان هەبووە، ئێستاش کەم تا زۆر ئەو بیروباوەڕە هەرماوە”.

بە وتەى کەمال کوێخا، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا کە ئەمە گۆڕى چ پیاوچاکێکە، تەنانەی ناویشی نازاندرێت، بەڵام ئەو شوێنە تەرخانکراوە بۆ ئەو گۆڕە و شوێنەکەش بۆتە موڵکی وەزارەتی ئەوقاف”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پزیشکێكی گەڕۆک لە مزگەوتێكی خانەقین چارەسەری نەخۆشەكا...

پزیشکێكی گەڕۆک لە مزگەوتێكی خانەقین چارەسەری نەخۆشەكان دەكات