"لە کوردستانە و پێدەچێت بەمنزیکانە بگەڕێتەوە"

زانیاری نوێ دەربارەی ئەو بازرگانەی ماددەی هۆشبەر کە نەگەڕایەوە زیندان و هەڵات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هەفتەیەك بەسەر هەڵاتنی بازرگانە ماددە هۆشبەرەكەی چاكسازی گەورانی سلێمانی تێپەڕیوە، لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوەكە كراوە و دەنگۆی گەڕانەوەشی هەیە.

رێک هەفتەیەک لەمەوبەر و رۆژی سێشەممە 22.4.2025 بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو، نەگەڕایەوە  زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی و هەڵات.

لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵە...

لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو هەڵات

هەڵاتنەكە بەجۆرێك بووە، كە بەپێی مەرج و رێوشوێنەكانی چاكسازییەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك مۆڵەتی دراوە بگەڕێتەوە ناو خێزانەكەی، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتە، نەگەڕاوەتەوە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

لەبارەی هەڵاتنی زیندانییەكەوە، ئیحسان جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی هەرێم بە 964ـی وت، “ئێمە بە مۆڵەت رێگەمانداوە ئەو زیندانییە، چاكسازییەكە جێبهێڵێت و دواتر نەگەڕاوەتەوە، لیژنەیەكمان لە هەولێرەوە ناردووە بۆ لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر چۆنیەتی مۆڵەتەكە و هەڵاتنەكەش، لەرێگەی دادگاوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و سكاڵاش لەسەر كەفیلەكانی لە پۆلیس تۆمار كراوە و هەردووكیان دەستگیركراون”.

وتیشی، زیندانییە هەڵاتووەكە، ناوی (خ، ش، ع)  و خەڵكی قەڵادزێ لە دەڤەری راپەڕینە.

هەردوو كەفیلەكەی ژنن، كە یەكێكیان خێزانی خۆیەتی و ئەوەی دیكەشیان ئامۆزایەتی، بەفەرمانی دادوەر و تا كاتی گەڕانەوەی، دەستبەسەر كراون

“خانوویەكی زیندانییەكە لە قەزای رانیە و بڕی 25 ملیۆن دیناریشی كە وەک کەفالەت خەواندویەتی، دەستی بەسەرداگیراوە، هەردوو كەفیلەكەشی ژنن، كە یەكێكیان خێزانی خۆیەتی و ئەوەی دیكەشیان ئامۆزایەتی، بەفەرمانی دادوەر و تا كاتی گەڕانەوەی، دەستبەسەر كراون”، ئیحسان جەبار وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە دەوترێت هەرێمی كوردستانی جێهێشتووە، وەک ئاگادارن تائێستا لە کوردستانە و كەفیلەكانیشی فشاریان لێكردووە بگەڕێتەوە چاكسازییەكە، بەڵام نایانەوێ وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا بکەن تا ئەو کاتەی دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی هەرێم بەڕوونی وتی، “لەبەر هەستیاری كەیسەكە، زانیاری دیكە نادەم، بەڵام هەواڵی دڵخۆشكەر هەیە لەبارەی گەڕانەوەی لە دوو رۆژی داهاتوودا”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە عەربەت دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی ئاسایش ...

لە عەربەت دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی ئاسایش بوونەتەوە

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 20 كیلۆ كریستاڵەوە دەستگی...

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 20 كیلۆ كریستاڵەوە دەستگیر كران