وەزیری پەروەردە

پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە هەرێم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

964+

محەمەد فاتیح

لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ باشتركردنی كەرتی پەروەردە و فێركردن و دوای نوێكردنەوەی چەندین كتێبی پەروەردەیی، پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە هەرێمی كوردستان كرایەوە و لە دەیان قوتابخانە جێبەجێ‌ دەكرێت.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئالان حەمە سەعید بڵاویكردەوە، پڕۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە هەرێم كراوەتەوە و لە 63 قوتابخانە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر لە درێژەی هەوڵەكان بۆ پێشكەشكردنی باشترین توانای زانستی قوتابیان، رێوڕەسمی کوردستان دیبەیت لە هەولێر بەڕێوەچوو، كه 30 قوتابخانەی حکومی و ناحکومی لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە مەبەستی پەرەدان بە توانای قوتابیان.

لە ماوەی ئەم مانگەدا وەزیری پەروەردە رایگەیاند، چەندین كتێب گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە و نوێكراونەتەوە كە بریتین لە:

-كتێبی نوێی بیرکاری پۆلی دەیەمی ئامادەیی زانستی، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 دەگۆڕدرێت و کتێبێکی نوێ لە ناوەندەکانی خوێندن دەخوێندرێت.

-کتێبی نوێی زانستی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-زانستی پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی بنەڕەتیمان گۆڕی، بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش زانستی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی دەگۆڕدرێت.

-کتێبەکانی بیرکاری،  پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-جوگرافیای مرۆیی پۆلی 12ـی ئامادەیی وێژەیی، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی 7 ـی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-خوێندنی کوردی، پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-پەروەردەی هونەری ، پۆلەکانی 1 و 2 و 3 و 4 و 5 و6 ـی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

-بیرکاری پۆلی 10ـی ئامادەیی وێژەیی، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات ...

وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات هاوکاری مامۆستایان بکەن