ئاگرەکەى هەولێر
11 تیم بەشداربوون لەكۆنترۆڵكردنی
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ یەکشەممە، خواردنگە و کافتریاى گەیمڤان لە سەر رێگەى هەولێر پیرمام ئاگرى گرت، باڵەخانەکە بەشێکى زۆرى سووتاوە، تیمەکانیش سەرقاڵى دیاریکردنى زەرەر و زیانەکان.
مقدم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـى وت،”ئاگرەکە زۆر گەورە بوو، 11 تیم بەشداریان لە کۆنترۆڵکردنیدا کرد”.
وەک باسى دەکات، هاردى کامێراکانیان بردوون بۆ ئەوەى زیانەکان و هۆکارى سەرەکى ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکان دەستنیشان بکەن.
کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران لەپەڕى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، بە شەش تیمى هاوکاربوون لە کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح