هەولێر نایەوێت “تای خوێنبەربوون” بگرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر دەیەوێت بەر بە تای خوێنبەربوون بگرێت و پێش ئەوەی هێرشی پەتاكەی بگاتە پایتەخت، بەڕەی بەخۆیدادا.
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا بە سەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، ژمارەیەك رێنمایی و بڕیاری توند راگەیاندرا، ئامانجیش تێیدا رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنەربوون لە هەولێر، كە ئێستا لە بەشێك لە شارەكانی عێراق تووشبوو تۆمار كراون.
رێنماییەكانیش ئەمانە بوون:
– رێگا نادرێت ئاژەڵ لە دەرەوەى کوشتارگەکان بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى سەرببڕدرێت، لە بەردەم دوکان و شەقامەکان، لە ماڵان، قایمقامیەت و ناحیە و شارەوانی بەرپرسن لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە
– قەسابەکان کەلوپەلى خۆپارێزى بپۆشن و پابەندی رێنماییەكان بن
– هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنى رێگەپێدراو بکڕن، هەروەها كابان و شێفەكان تەختەی گۆشت لەگەڵ تەختەی سەوزە جیا بكەنەوە، ئاگاداربن برین بە دەستیانەوە نەبێت و دەستكێش بكەن
هەڵمەتى شوشتن و رشاندنى ئاژەڵى خۆماڵی دەستپێبكات
خاوەنى ئاژەڵ و ئاژەڵدارەكان ئاگادار بکرێنەوە لە رشاندنى ئاژەڵەکانیان بە دەرمانى دژە (قرنە) کە ئێستا بەردەوامە
رشاندنى مەیدانى ئاژەڵان بە گشتى و دەستیشى پێکردووە
خاوەنى کێڵگەکان و بازرگانانى ئاژەڵان، دەبێت پابەندبن بە رشاندنى ئاژەڵەکانیان بە سەرپەرشتى ڤێتەرنەرى.
– دەبێت باخچەکانى ئاژەڵانى سنوورى هەولێر، بە هاوكاری ڤێرتەرنەری هەموو ئاژەڵەکانیان بشۆن و بڕشێنن
– هاتنى ئاژەڵ و گۆشت لە دەرەوەى شارى هەولێر بەبێ پشکنینى ڤێتەرنەرى و پزیشکى، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
پێنج حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی:
حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا
مەسەلە چییە؟