لە هەر چوار وه‌رزه‌کە وێنه‌ى گیراوه
له هه‌ڵه‌بجه فیلمێكی دۆكیۆمێنتارى نمایشكرا گوێز پاڵه‌وانه‌كه‌ى بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە هەڵەبجە فیلمێك له‌سه‌ر گوێز نمایش كرا، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌ڵێت ماوه‌ى چوار وه‌رز خه‌ریكی دیمه‌نه‌كانى فیلمه‌كه بوونه و ئامانجیشیان زیاتر ئاشناكردن و ناساندنى گوێزى هه‌ورامانه.
فیلمه‌كه دۆکیۆمێنتارییەکە و ماوه‌كه‌ى 27 خوله‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتىیی رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه هاوكارى نمایشكردنه‌كه‌ى بۆ كردووه.
سەڵاحەڕه‌ش ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رى فیلمه‌كه به 964ـى وت، فیلمه‌كه له ناشتنییه‌وه تا به بازاڕكردنى به‌رهه‌مى گوێز كارى له‌سه‌ر كراوه، و خه‌ڵكانی پسپۆڕى جیاوازیش قسه‌ى تێدا كردووه.
وتیشی “ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌دا كارى وێنه‌گرتنى فیلمه‌كه‌مان له ته‌وێڵه ئه‌نجامداوه”.
فیلمه‌كه به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى و سۆرانى به‌رهه‌مهاتووه ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ى ده‌رده‌كه‌ون به‌هره‌دوو شێوه‌زار قسه ده‌كه‌ن.
ده‌رهێنه‌ر ده‌ڵێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌رهه‌مى گوێز له‌و فیلمه‌دا روونكراونه‌ته‌وه، هه‌م بۆ نه‌وه‌ىلا نوێ گرنگه كه بزانێت گوێز چییه و سووده‌كانى چین هه‌م بۆ به‌بازاڕكردنیشی گرنگى خۆى هه‌یه.