تای خوێنبەربوون
كەركوک شانەی قەیرانەكانی پێكهێنا
964+
كاروان ساڵحی – كەركوک
شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای كەركوک پێكهێنرا، لە یەكەم كۆبوونەوەشدا چەند بڕیارێكی دەركرد.
هیبە ئەکرم بەرپرسی راگەیاندنی ڤێتێرنەری کەرکوک، ئەمڕۆ یەكشەممە 27.4.2025 ی بە964 ی وت، شانەی قەیرانەكان بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک پێک هێنرا و لە یەکەم کۆبوونەوەیدا بڕیاری ئەوەی دا، رێگری لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئاژەڵان بكرێت، رێگری لە جووڵەی ئاژەڵان بۆ پارێزگاکان و گەڕانەوە بكرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بڕیاردرا سەربڕینی هەڕەمەکی ئاژەڵان رێگری لێ بكرێت و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناوچەی نیشتەجێبوون قەدەغەیە، لەگەڵ داخستن و لێپرسینەوە لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشیی بێ مۆڵەت، کە مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکەن.
لە بڕیارەكانی دیكەی شانەكە، چڕکردنەوەی رشاندن و قڕکردن و چاودێریکردنی پەتای تای خوێنبەربوون.
پارێزگای كەركوك یەكێكە لەو شارانەی، كە تای خوێنبەربوونی پێگەیشتووە و تا ئێستا چوار هاوڵاتی، كە یەكێكیان كارمەندی تەندروستی بوو، گیانیان لەدەستداوە، یەكێكیشیان گۆتفرۆش بوو، هەروەها دایكێكی دووگیانیش گیانی سپارد، لەگەڵ ئەوەشدا تووشبوویەك چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی: