"تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە"

هۆڵی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین لە سۆران سووتێنرا

964+

شۆڕش قادری

هۆلی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین لە قەزای ناوەندی سۆران سووتێنرا، تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە بەڵام، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ شەممە 26.4.2025 ئاگادار کراینەوە کەوا ئاگر لە هۆلی پرسەی شەوکەت شێخ یەزدین، گەڕەکی ڕاپەرین لە قەزای ناوەندی سۆران کەوتووەتەوە، دواتر تیمێکی ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران و تیمی رزگارکردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکان کەمتر بکەنەوە”.

“بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان و بەوتەی شایەتحاڵەکان، بەدەستی ئەنقەست ئاگرەکە دروستکراوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو”، رەوەند هاودیانی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، راپۆرتەکەیان داوەتە دەست پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، تا ئێستاش کەس دەستگیر نەکراوە.

رەوەند هاودیانی وتیشی، هۆڵەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام دەتوانرێ نۆژەن بکرێتەوە و کەڵکی لێوەربگیرێتەوە.

له‌ سۆران شۆرتی كاره‌با پێنج ماڵى سووتاند

له‌ سۆران شۆرتی كاره‌با پێنج ماڵى سووتاند

دوای سووتانی بەنزیخانەکەی سۆران پێداچوونەوە بە سەرجەم...

دوای سووتانی بەنزیخانەکەی سۆران پێداچوونەوە بە سەرجەم بەنزینخانەکان دەکرێت