كۆشكەكانی فێستیڤاڵەكە لە بەردەم پاركی شاندەر ئامادەن
هەفتەیەک دەخایەنێت
فێستیڤاڵی كاری دەستی و خواردنی كوردەواری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر فێستیڤاڵێک بۆ كاری دەستی و خواردنی كوردەواری بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە هەفتەیەک بەردەوام بێت، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن سبەی سەردانی شارەوانی بكەن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لە بەردەم پارکی شانەدەر فێستیڤاڵێکی کاری دەستی و خواردنی کوردەواری بەڕێوە دەچێت، كە لە درێژەی كار و چالاکیەکانیی شارەوانیدایە.
ئاماژە بەوەش كراوە، فێستیڤاڵەكە لە رۆژی 2.5.2025 دەستپێدەكات و بۆ کەسانی بەهرەمەند و شارەزا لە بواری نەخش و نیگار و کاری دەستی، هەروەها ئەوانەی لە ئامادەكردنی خواردنی کوردەواری شارەزان.
شارەوانی ژمارەیەك كۆشكی بۆ ئەم مەبەستە لە بەردەم پاركی شاندەر ئامادە كردووە، هەروەها رایدەگەیەنن، “هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سبەی رۆژی یەکشەممە 27.4.2025 سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بکات.
لە ماوەی رابردوو لە مانگی رەمەزان و دواتر لە جەژن و نەورۆزدا دوو فێستیڤاڵی دیكەی هاوشێوە لە هەولێر ئەنجامدرا و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان و گەشتیاران رووی تێدەكەن.
فێستیڤاڵ
شەوانی رەمەزان خەڵکی شار کۆدەکاتەوە
سلێمانی؛ فێستیڤاڵێک دڵەڕاوکێی شەڕ دەڕەوێنێتەوە
هەولێر
بازاڕی شهوانهی ماجیدی مۆڵ كرایهوه
رێنمایی کچە خوێندکارێک بۆ رۆژووەوانان؛
لەکاتی بەربانگ خێرا تاومەدەنە شیرینی و مەیخۆن
شهوانی رهمهزانی ههولێر
یەکەمین فێستیڤاڵی "اربیل ستریت بازاڕ" کرایەوە
"تا سێیەم رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت"