هەواڵەکە فەیک بوو
بانکى ناوەندى رەتى دەکاتەوە پشکى لە دۆلار زیاد کردبێت
964+
محەمەد فاتیح
دواى ئەوەى دوێنێ بەشێک لە میدیاکان وایان بڵاوکردەوە کە بانکى ناوەندى پشکى گەشتیارانى لە دۆلار لە 3 هەزارەوە بۆ 5 هەزار دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەمڕۆ بانکەکە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رەتى کردەوە کە پشکى گەشتیارانیان لە دۆلار زیاد کردبێت.
دووپاتیشیكردەوە ئەو بەڵگانامەیەی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە بانكەكە بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە پشكی گەشیار لە ماوەی مانگێكدا بگەیەنیەتە 5000 دۆلار، ساختەیە و دوورە لە راستیەوە.