لە دەربەندی رانیە

تۆڕەکان دەستیان بەسەرداگیرا راوچییەکان نا

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین دەستییان بەسەر چوار تۆڕی راوکردنی ماسیدا گرتووە و بەدوای راوچیەکاندا دەگەڕێن.

شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـی وت، مەفرەزەکانیان لە بەشی جۆلان دەستیان بەسەر چوار تۆڕی ماسیدا گرتووە، لە چەند ناوچەیەکی دەربەندی رانیە کە دانراونەتەوە بۆ راوکردنی ماسی.

وتیشی، ئەوان رۆژانە لە تەواوی ناوچەکەدا گەڕان دەکەن و لە ناوچەکانی، گردی بازنوسیان، خڕی گریس، ریژگەی دەربەند، تەپکەقەل وگردی کەرخراپ دەستیان بەسەر تۆڕەکاندا گرتووە، کە پێکهاتوون لە سێ تۆڕی ماسی و تۆڕێکی راوکردنی رۆبیان.

روونیشیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و رێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

چوار راوچی ماسی بە تۆڕەکانیشینانەوە دەستگیر کران

چوار راوچی ماسی بە تۆڕەکانیشینانەوە دەستگیر کران