شۆفێرەکەی بریندار بوو
لە سلێمانی بارهەڵگرێک بە بارێک گەنمەوە وەرگەڕا
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی بارهەڵگرێک بە بارێک گەنمەوە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بریندار بوو.
عەقید بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شار و رۆژئاوای سلێمانی بە 964ـی وت، کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025 بارهەڵگرێک بە بارێک گەنمەوە لەسەر دوو سایدی بەکرەجۆ و نزیک ئەندەرپاسی باخی بەختیاری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
باسی لەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە بە سوکی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دوو داریش بەهۆی رووداوەکەوە شکاون، تا ئەم ساتەش شەقامەکە بەربەستکراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری