لە مانگی پێنجدا
لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 46 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ و سووتان زۆرترین بووە.
بە پێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، مانگی سێی ئەمساڵ لە 46 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی، حەوتیان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بووە.
لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی پێنجدا وەک تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، چوار حاڵەت بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و چوار حاڵەتیش بەهۆی خنکان و دوو حاڵەتیش بەهۆی سووتان و پێوەدانی مار و دووپشک، غازی کوشندە و کارەبا یەکی گیانلەدەستدانێک بەهۆیانەوە تۆمار کراوە و حاڵەتەکانی تریش بە هۆکاری جیا جیا بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 39یان لە رەگەزی نێر بوون و حەوتیشیان لە رەگەزی مێ بوون.
964 لە ئامارەکانی پزیشکی دادی سلێمانییەوە دەزانێت، رووداوی هاتووچۆ بە 140 حاڵەتی گیانلەدەستدان، هۆکاری زۆرترین مردن بووە لە سلێمانی لە ساڵی رابردوودا.
هاوکات بە کۆی گشتی ساڵی رابردوو 597 تەرم لە پزیشکی دادی سلێمانی توێکارییان بۆ کراوە.