کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات - وێنە: سەرۆکایەتی هەرێم
چەند پرسێکی ناوخۆی سوریاش تاوتوێ کران
نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەربارەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی داعش گفتوگۆیان کرد
964+
شۆڕش قادری
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربارەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی داعش گفتوگۆیان کرد و چەند پرسێکی ناوخۆی سوریاشیان تاوتوێ کرد.
شەوی رابردوو و دوای گەیشتنی بە کوردستان، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە و بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، “لە کۆبوونەوەکەدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى هێزه‌كانى سورياى ديموكرات و لايه‌نه سياسييه كوردييه‌كان له سوريا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئەو وڵاتە تاوتوێ كراون و ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ره‌شه‌كانى داعش، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە”.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و به‌شداريى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوريا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه و مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كردووەتەوە و هاوڕا بوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌يى له‌نێو پێكهاته‌كانى سوريادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كان.
پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه كوردييه‌كانى سوريادا وه‌ك گارانتييه‌ك بۆ به‌ديهێنانى داوا و مافه ره‌واكانى كورد له‌و وڵاته، دۆخى كامپى هۆڵ و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له سوريا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
شەوی رابردوو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەردانێکی کت‌وپڕ گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و ژان نویێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە.