"پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى لێ نییه"
له‌سه‌ر چیاى شنگال ژماره‌یه‌ك دار به‌ڕووى ته‌ڕ بڕاون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر چیاى شنگال ژماره‌یه‌ك دارى به‌ڕوو بڕاونه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌رپرسی گروپێكی ژینگه‌پارێزیش ده‌ڵێت، لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
عه‌لى شه‌مۆ، چالاكوان و به‌رپرسى گروپى نووڕەنگ به 964ـى وت، ئاگادارى بڕینه‌وه‌ى ئه‌م دارانه‌ن، به‌ڵام نازانن بكه‌ره‌كه‌ى كێیه.
وتیشی “له سنوورى شنگال پۆلیسی تایبه‌ت به دارستان و ژینگه نییه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك به‌ئاسانى دارببڕن”.
دوو جۆر داربڕین له چیاى شنگال هه‌یه وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه باسی ده‌كات به‌شێكیان ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ن كه دارى وشكی دارستانه‌كان كۆده‌نه‌وه و ده‌بڕن و خه‌ڵوزى لێ دروست ده‌كه‌ن بۆ فرۆشتن، به‌ڵام بڕینى دارى ته‌ڕ كه‌سانى نه‌ناسراون.
ده‌شڵێت، له‌سنوورى شنگال هێزه‌كانى ئاسایشی نیشتمانى هه‌یه و زۆرجاران ئه‌م له‌و سه‌رپێچییه ژینگه‌یانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانیش وه‌كو گروپه‌كه‌یان ئه‌م هێزه له داربڕنه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى رێكارى خۆیان بگرنه‌به‌ر.