لە سلێمانی

ژنێک لەکاتی نەشتەرگەری جوانکاری گیانی لەدەست دا

دیلان محەمەد جەزا

ژنێک لە کاتی نەشتەرگەری جوانکاریدا شەوی رابردووگیانی لە دەستداوە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

بەپێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ئەو ژنە لە دایکبووی ساڵی 1989 بووە و لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و نەشتەرگەری جوانکاری کردووە، لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا گیانی لەدەستداوە.

لەسەر ئەم بابەتە دکتۆر سامان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەفین بە 964ـی وت، “ئەو ژنە نەشتەرگەری جوانکاری ناو سکی بۆ کراوە لەگەڵ دەرهێنانی چەوری و تووشی کێشەیەک بووە لە سییەکانیدا، كە وەک جەڵتەی سییەکان وایە.

ئێستا تەرمی ئەو ژنە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و کەسوکارەکەی داوای یاساییان تۆمارکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی