350 نەمام چێندران
هەڵمەتێكی نەمام چاندن بازیان و تەیناڵى گرتەوە
964+
محەمەد فاتیح
بە مەبەستی ژینگەپارێزی و سەوزکردنى شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە سەدان نەمام لە قەزای بازیان و تەیناڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی چێندران.
ژینگەى حەوزى بازیان بەهۆى بوونى ژمارەیەکى زۆر کارگەى پیشەسازی، پێویستییەکى لە رادەبەدەرى بە هەڵمەتى نەمام چاندن و سەوزکردن هەیە لەم چوارچێوەیەدا و لە هەڵمەتێکدا دەستكرا بە چاندنی 150 نەمام بۆ سەوزکردنى سنوورى قەزاى بازیان.
هەر لە بەردەوامی هەڵمەتی نەمام چاندن، چاندنی 350 نەمام لە سنورى شارەوانى تەیناڵ جێبەجێكرا و نەمامەكانیش لە جۆری (سنەوبەرى زاویتە و سەرووى ئەریزۆنیکا)ن.
شارەوانیەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن لە هەڵمەتی بە سەوزكردن و نەمام چاندن لە هەموو ناوچەكانی هەرێم و ماوەیەكی زۆرە ئەم هەڵمەتە درێژەی هەیە و رۆژ بە رۆژ بەرافراوانتر دەبێت.