هاندەرانی یانەی نەورۆز:
“بە تەواوی دژی شارچێتی و ئاژاوەگێڕین”
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئاژاوە و شەڕەکەی نێوان هاندەرانی نەورۆز و زاخۆ کۆتایی پێکهاتووە و هاندەرانی نەورۆزیش دەڵێن دژی ئاژاوەگێڕی و شارچێتیین و دەبێت رۆحی وەرزشی لە پێش هەموو شتێکەوە بێت.
هاندەرێکی یانەی نەورۆز بۆ 964 وتی، بەداخەوەن ئەو شەڕە روویداوە و جیاوازی ناکەن لە نێوان نەورۆز و زاخۆ و دهۆک و هەریانەیەکی کوردی دەبێت هەمووان بە گیانی وەرزشی مامەڵە بکەن.
وتیشی، لە دنیادا ئەو ئاڵۆزیانە هەیە و بەڵام ئێمە هەموومان کردین دەبێت هەمووان ئاو بکەن بە ئاگرەکەدا و نەهێڵن گیانی دووبەرەکی تەشەنە بسێنێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی