هاندەرێکی زاخۆ هەڵیگرتووەتەوە و بردوویەتیە نەخۆشخانەی شار
ئەو منداڵەی لە ناو یاریگای نەورۆز جێمابوو دۆزرایەوە
964+
توانا نەقی
ئەو منداڵەی باوکی برینداربوو لە ناو یاریگای نەورۆز و لێی ونبوو ئێستا دۆزراوەتەوە و لەلای هاندەرێکی یانەی زاخۆیە و دەڵێت دەیبەنە نەخۆشخانە.
هاندەرەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکە و منداڵە هەشت مانگەکەی لەباوەشە و سەلامەت دیارە.
کۆڤان حەسەن ئەو کوڕەی کە منداڵەکەی لە باوەشە و ڤیدیۆکەی کردووە بە 964ـی وت، “من منداڵەکەم لە ناو یاریگا هەڵگرتەوە وبردم بۆ نەخۆشخانەی شار هەرچەندە سەلامەت بووە و بریندار نەبووە”.
کەمێک پێش ئێستاش دیفاع هەرکی باوکی منداڵەکە بە 964ـی وت، خۆم و منداڵەکە و دایکی لە ناو یاریگا تەماشای یاریمان دەکرد لە پڕ بوو بە شەڕ و برینداربووم و منداڵەکەم دیار نەماوە.