حاڵه‌تێكی گوماناوى تاى خوێنه‌ربوون هه‌یه
مۆڵه‌تى 24 كاتژمێر دراوه‌ته خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانى قه‌زاى دوبز ئاژه‌ڵ له گه‌وڕه‌كانیان نه‌هێڵن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى دوبز، هه‌رچی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ هه‌یه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا گه‌وڕه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و ئاژه‌ڵه‌كانیان ببنه ده‌ره‌وه‌ى شار، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێكارێك بۆ پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان، چونكه حاڵه‌تێكى گوماناوى تووشبوون به تاى خوێنبه‌ربوون هه‌یه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه، ئیبراهیم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌ياندنى قایمقامییه‌تى قه‌زاى دوبز به 964ـى داوە و ده‌شڵێت “بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن قایمقامى قه‌زاوه ده‌رچووه”.
وتیشی “لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌سه‌ركردونه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانیان له‌و مۆڵه‌ته ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته چۆڵیان بكه‌ن”.
خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان گه‌وڕى ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ناو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه دروستكردووه بۆ به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا مه‌ترسیداره، چونكه حاڵه‌تێكی گوماناوى له قه‌زاكه هه‌یه.
ئیبراهیم ده‌ڵێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ى گومانى لێده‌كرێت تووشی تاى خوێنبه‌ربوون بووبێت تاوه‌كو ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، لیژنه‌كان چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى ئه‌و پشكنینانه ده‌كه‌ن كه بۆ كه‌سه‌کە كراوه.