دووانیان لادەبرێن و دانەیەکیان دەگوازرێتەوە

کەرکوک لە بازگە زیادەکان پاک دەکریتەوە

964+

ژێوار خدر

پاریزگای کەرکوک لە رووی بازگەوە رێکدەخرێتەوە و ئەو بازگانەی زیادن لادەبرێن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بە 964ـی وت، هەوڵدەدەین ئەو بازگانە ریکبخەینەوە کە لەسەر رێگەکانی پارێزگای کەرکوکدا هەن، هەر بۆیە ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025، بازگەی مەفرەقی شوانمان لابرد، بەهۆی ئەوەی پێویست نەبوو و بازگەیەکی زیاد بوو.

وتیشتی، رێکارەکانمان دەستپێکردووە بۆ  گواستنەوەی هەردوو بازگەی چیمەن و دارەمانی و بڕیارە بازگەی چیمەن بگوازینەوە بۆ نزیکی ناحیەی قەرەهەنجیر، چونکە بەپێی یاسا پێویستە بازگەکان لە سنووری یەکە ئیدارییەکان بن

روونیشیکردەوە، بازگەی دارەمان لادەبرێت و لەگەڵ بازگەی پردێ دەکرێنەوە بە یەک بازگە، ئەوەش لەپێناو رێکخستەوە و کەمکردنەوەی ئەو بازگانەی کە پێویست نین.

بازگەی کەرکوک - تازەخورماتوو داخرا

بازگەی کەرکوک - تازەخورماتوو داخرا