دیمەنێک لە دراوی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بە 146 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت
لە ماوەی چوار مانگی رابردوو یەکەم جارە دۆلار ئەوەندە دابەزێت
964+
توانا نەقی
بە قسەی بازاڕی دراوی هەولێر لە ماوەی چوار مانگی رابردوو ئەوە یەکەم جارە دۆلار بەم شێوەیەی ئەمڕۆ بەهاکەی بەرامبەر دینار لەدەست بدابێت و هاتووەتە 146 هەزار دینار.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوە چوار مانگ دەبێت دۆلار هێندەی ئەمڕۆ دانەبەزیوە ئەمڕۆ بازاڕ تووشی شۆک بووە بەوەی دۆلار بەرامبەر دینار بە تەواوی دابەزی.
وتیشی، هۆکار زۆرن بۆ ئەوە لەوانە پێشتر ئەو کەسانەی سەفەریان دەکرد بۆ دەرەوە 3000 دۆلاریان پێدەدان ئێستا 5000 دۆلاریان پێدەدەن، هەروەها گۆڕینەوەی دۆلار زۆربووە و مامەڵە بە دینار دەکڕێت و ئەو پارەیەش رەوانەی بەغدا دەکرێت هەر دینارە.
ماوەی سێ مانگیشە بانکی ناوەندی بڵاویناکاتەوە رۆژانە چەندە دۆلار بە کاش و بە بە چەک دەخاتە بازاڕەوە، لە کاتێکدا پێشتر رۆژانە بڵاویکدەکردەوە.
بەهای دپلار بەرامبەر بە بەشێک لە دراوەکان ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 146100 دینار
100 دۆلار بەرامبەرە بە 7،500،000 تمەنی ئێرانی
100 دۆلار بەرامەبەرە بە 3850 لیرەی تورکی