لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا
964 سوپاسی پاڵپشتی میدیاکاران دەکات
964+
ژووری هەواڵ
لە رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا 964 سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پاڵپشتی میدیا و میدیاکاران بوون:
– سوپاس بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی دەست نانێن بە رووی پەیامنێرەکانمانەوە لەسەر بابەتە جیاوازەکان قسەیان بۆ دەکەن.
-سوپاس بۆ هەموو ئەو وەرگرانەی زانیاری و ڤیدیۆو وێنەکانیان لەگەڵ ئێمە بەش دەکەن و لە رووداوەکان ئاگادارمان دەکەنەوە.
– سوپاس بۆ هەموو بەرپرس و وتەبێژو هاوکارانمان لە دەم و دەزگا حکومی و فەرمییەکان کە وەڵامی پەیوەندییەکانمان دەدەنەوەو زانیارییەکانمان لێ ناشارنەوە.
-سوپاس بۆ هەموو هاوکارانمان لە دام و دەزگاکانی راگەیاندن کە بەسەرنج و تێبینییەکانیان هەمیشە دەستیان پێمانەوە بووەو هەڵەکانیان بۆ راست کردووینەتەوە.
– سوپاس بۆ هەموو ئەو بینەرانەی متمانەیان بە 964 کردووەو کردوویانەتە سەرچاوەی یەکەمی زانیاری.
-سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بڕوایان بە ئازادی بیروڕا هەیە.