کەسێک دەستگیرکرا بایی ٥٠ هەزار دۆلار کێبڵی دزیوە

 میدیازان – کوردستان ئەحمەد – هەولێر

پۆلیسی سلێمانی لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كەسێكی دەستگیر كرد بای ٥٠ هەزار دۆلار كێبڵی كارەبای لەو كۆگایەك دزیوە.

 سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە بارەی رووداوەكەوە بۆ میدیازان دەڵێت: خاوەن كۆگایەك لە لای پۆلیس سكاڵای لەسەر هاووڵاتییەك تۆمار كردووە و گومانی لێ هەبووە كە كێبڵی كارەبا لە كۆگاكەی دەدزێت، پۆلیس پاش لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كەسەكەیان دەستنیشانكردووە و دۆزراوەتەوە.

 دوای ئەوەی پۆلیس تاوانبارەكەی ناسیوەتەوە لە كاتی فرۆشتنی كێبڵەكاندا دەستگیریان كردووە، بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار كێبڵی دزیوە و تۆمەتبارەكە چەكێكی بێمۆڵەتیشی پێبووە.