ئەو کاڵەکەی دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە
لە مەرزی تەوێڵە
دەست بەسەر زیاتر لە هەشت تۆن کاڵەکی خراپبوودا گیرا
964+
ژووری هەواڵ
لە مەرزی تەوێڵە – شوشمێ دەستگیرا بەسەر زیاتر لە هەشت تۆن کاڵەکی خراپبوودا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.4.2025، حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە 964ـی راگەیاند، زیاتر لە هەشت تۆن کاڵەک کە شیاو نەبوون بۆ خواردن دەستی بەسەردا گیرا و گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.
لیژنەی گەڕاندنەوە و لەناوبردن، کە لە سەرجەم فەرمانگەکانی ناو دەروازەی مەرزی تەوێڵە پێکهاتوون، بڕیاریداوە کاڵەکەکە بە کەڵکی خواردن نایات و بە هاوکاری یاریدەدەرێتیی ئاسایش دەستیبەسەردا گیراوە.
هەفتەی رابردووش، لە ئێرانەوە بازرگانێک نزیکەی 300 کیلۆ بیبەری خراپبووی گەیاندبووە مەرزی تەوێڵە- شوشمێ و ویستبوی بیهێنێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی ساغکردنەوە، بەڵام لە مەرزەکە بارەکەی پێگیرا.