200 لیتر بۆ هه‌ر خێزانێك
له‌ناو وه‌رزى به‌هاردا نه‌وتى زستان له پیره‌مه‌گروون نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیەی پیرەمەگروون، ئاگادارى هاوڵاتیانى كردووه‌ته‌وه كه بڕێكی باشی نه‌وتیان بۆ هاتوون و له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه دابه‌شی ده‌كه‌ن.
45 ته‌نكه‌ر نه‌وته و وه‌ک قۆناغی یه‌كه‌م بۆ هەر خێزانێک 200 لیترە بە نرخی 60 هەزار دینارده‌درێت.
ئیداره‌ی ناحیه‌ى پیره‌مه‌گروون بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى بۆیان هاتووه به‌شی زۆربه‌ى خێزانه‌كان ده‌كات و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
دڵنیاشیان ده‌كاته‌وه، كه قوناغى دووه‌م بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى له قۆناغى یه‌كه‌م به‌ریان نه‌كه‌وت دواتر پێیان ده‌درێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی كه‌س نافه‌وتێت و داواش له هاوڵاتیان ده‌كات “پێویست ناكات په‌له‌په‌ل بكه‌ن و دڵه‌ڕاوكێى وه‌رگرتنى نه‌وت دروست ببێت”.