ئیداره‌ى پارك: سه‌لامه‌ت و بێ زیانن
ئه‌گه‌ر له‌ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێوی و چه‌قه‌ڵت بینى لێیان مه‌ترسه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زۆربه‌ى به‌یانیان هێمن عه‌بدوڵاى رۆژنامه‌نووس به‌مه‌به‌ستى وه‌رزشكردن ده‌چێته ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌یانى دیمه‌نێكی جیاوازى بینی و ئه‌ویش بینینى رێوییه‌ك بوو.
هێمن به 964ـى وت، بینینى رێویه‌كه كتوپڕ و بۆ یه‌كه‌مجاریش بوو، چونكه چه‌ندین جاری دیكه سه‌ردانى كردووه نه‌یبینییوه.
وتیشی “رێوییه‌كه وه‌كو ئاژه‌ڵێكی ماڵیی ده‌رده‌كه‌وێت چونكه له‌كاتى وێنه‌گرتنى زۆر لێی نزیك بوومه‌وه”.
عوسمان زیاد، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاند و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارك به 964ـى راگه‌یاند، له‌ناو پاڕكه‌كه‌دا جگه له رێوى، چه‌قه‌ڵ، كه‌روێشك، سمۆره و مه‌یمونیشی لێیه.
وتیشی “ئه‌م گیاندرانه له‌لایه‌ن پاركه‌وه نه‌هێندراون به‌ڵكو خۆیان هاتوون، به‌ڵام سه‌لامه‌تن و تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێكیان به سه‌ردانیكارانى پارك نه‌گه‌یاندووه”.