دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگا
پارێزگای هەولێر:
قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی دابینكردنی ئاو بۆ زرارەتی بە‌گەڕ دەخرێت
964+
ئەرسەڵان عەبدوڵا
بەشی یەكەمی پڕۆژەی ئاوی زرارەتی دەخرێتەگەڕ، كە بەشێكە لە پڕۆژەیەكی گەورەی دابینكردنی ئاو لە ناحیەی دارەشەكران.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەیەک لە دیوانی پارێزگا شەوی رابردوو بە سەرپەرشتی پارێزگار و بە ئامادەبوونی چەند لایەنێكی بەرپرس كراوە، كە تێیدا جەخت لە چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە چەند گوندێكی ناوچەی زرارەتی كراوەتەوە.
هەروەها ئەوەش باس كراوە، ئەو پڕۆژەیەی كە بۆ دابینكردنی ئاوی ناوچەكە دەستی پێكردووە، بەشی یەكەمی تەواو بووە و دەخرێتەگەڕ.
بە پێی راگەیاندراوی پارێزگا، بە زیاتر له سێ ملیار دینار پلانی پرۆژه‌ی ئاوی زراره‌تی دارێژراوە و ئێستا به‌شی یه‌كه‌می بە‌گەڕ ده‌خرێت، به‌مه‌ش ده‌توانرێت به پلانێكی گونجاو رێگری بكرێ له دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندار به كه‌مئاوی له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی.
“بۆ ته‌واوكردنی به‌شی دووه‌می پرۆژه‌ی ئاوی زراره‌تی، پلان و نه‌خشه‌ی تۆكمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان دارێژرا و پلانه‌كه‌ش خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و بە تەواوبوونیشی، سەرجەمی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی لە سنوورەكە چارەسەر دەكات، کە چەندین ساڵە لە سنوورەكەدا هەیە”، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر وادەڵێت.
ناوچەی زرارەتی سەر بە ناحیەی دارەشەكرانە لە پارێزگای هەولێر و لە ژمارەیەك گوند پێكدێت.