دیمه‌نى هه‌ر چوار ئاگره‌كه‌ى سنوورى ئاكرێ ... وێنه: به‌رگرى شارستانى ئاكرێ.
بێ زیانى گیانى كۆنتڕۆڵكران
له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه به‌رۆكى ئاكرێی گرتبوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو چوار رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له سنوورى قه‌زاى ئاكرێ روویانداوه، هه‌موویان كۆنتڕۆڵكراون و هیچ زیانێكی گیانیشیان نه‌بووه.
ئاگرى یه‌كه‌میان له ماڵى هاوڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كى سیپه و دووه‌میشیان سووتانى پۆش و په‌ڵاش له نزیك قه‌لیە‌ى ئاكرێ، سێیه‌میان له ناحیه‌ى رۆڤیا گڕكرتنى مۆلیده‌یه‌ك و چواره‌میشیان له ناحیه‌ى كه‌له‌كچى ئاگركه‌وتنه‌وه بووه له ماڵێكدا.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، هۆكارى ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه ئاگرى نێرگله، شۆرتى كاره‌با، ته‌قینه‌وه‌ى غاز و خاوێنكردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كی كشتو‌كاڵى بووه له پوش و په‌ڵاش.
وتیشی “هیچ زیانێكی گیانى بۆ رووداوه‌كان دروست نه‌بوو و به‌زووترین كاتیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه ئاگره‌كان كۆنتڕۆڵكران”.
دوو ئاگره‌كه‌ى ناو سه‌نته‌رى ئاكرێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ناو قه‌زا و ئاگره‌كه‌ى ناحیه‌ى رۆڤیا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ناحیه‌كه و ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى كه‌له‌كچیش به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌نى بنكه‌ى ئه‌م ناحیه‌یه كۆنتڕۆكراون.