تا دووربن لە مەتری ئاگر کەوتنەوە

بەهارە شارەوانی دەستیداوەتە رنینەوەی گژوگیای شەقامەکانی سلێمانی

964+
پەری ساڵح

لە پێناو خاوێنکردنەوە و مەترسی ئاگرکەوتنەوە شارەوانی سلێمانی دەستیان بە هەڵمەتی پاککردنەوەی باخچە و بلوارەکان کردووە لە گژوگیای زیادە.

لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی سەرما و هاتنی بەهار بەگشتی گژوگیای سەوزایی شەقامەکان زۆردەبێت، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانیش لە شارەوانی سلێمانی بەرلە وشکبوونەوەیان و هاتنی هاوین هەڵمەتێکی بۆ رنینەوەیان دەستپێکردووە لە هەردوو بلوارەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و تاسڵوجە، بۆ ئەوەی دواتر مەترسی کەوتنەوەی ئاگری نەبێت.

هەڵمەتەکە لە رۆژانی هەینی و پشووشدا بەردەوامە و بڕیارە سەرجەم سەوزایی و بلوارەکانی شەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی خاوێن بکرێتەوە.