سودانى و شەرع رێكەوتن

لایەنە پەیوەندارەکانى عێراق و سوریا بەهێز دەکرێت

964+
محەمەد فاتیح

محەممەد شیاع سودانى سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆمارى سووريا، رێکەوتن هاوئاهەنگى مەیدانى و هەواڵگرى نێوان هەردوو وڵات بەهێز بکرێت بە ئامانجى بنەبڕکردنى مەترسییە هاوبەشەکان.

سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا باسی لە كۆبوونەوەی نێوان سودانی و شەرع كرد و بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفی كرد بۆ بنیاتنانى پەیوەندی هاوبەش، لەسەر بنەماى رێزگرتن لە یەکدى و بەرژوەندی هاوبەش.

کۆبوونەوەكە بە نێوەندگیرى قەتەر ئەنجامدراوە و باس لە پەیوەندى دوو قۆڵى نێوان عێراق و سووریا کراوە و هەردوولا جەختیان لە رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی هەردوو وڵات کردەوە و هەموو جۆرە دەستوەردانێکى دەرەکییان رەتکردەوە و ئاسایشى سووریا و عێراقيان به بەردى بناخەى ئاسایشى ناوچەکە ناوبردووه.

لە یەكەم کۆبوونەوەى نێوان سودانى و شەرع، لە دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا لە 8ى کانوونى دووەمى 2024، تاوتوێى شێوازى کاراکردنى پەیوەندى بازرگانى و پێشكەشكردنی ئاسانکارى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان و کاڵا لە سنوورى نێوانیان كراوه و رێکكەوتن هاوئاهەنگى مەیدانى و هەواڵگرى نێوان لایەنە پەیوەندارەکانى هەردوو وڵات بەهێز بکرێت بە ئامانجى بنەبڕکردنى مەترسییە هاوبەشەکان.

محەمەد شیاع سودانی بەپەلە گەیشتە قەتەڕ

محەمەد شیاع سودانی بەپەلە گەیشتە قەتەڕ