توێژەرێک لە هیومان رایتس وۆچ:
“یاسا هاندەرە بۆ توندوتیژی دژی ژنان”
964+
دیلان محەمەد – ئەزلایڤ
توێژەرێکی عێراق لە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە دیداری سلێمانییەوە قسە بۆ مایکی 964 دەکات و دەڵێت، پابەندن بە تۆمارکردن و دیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان بەرامبەر مافەکانی مرۆج لە عێراق و هەرێم.
سارا سەنبارە، توێژەری عێراق لە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بە 964ـی وت، حەز ناکەم بەراوردیکوردستان و عێراق بکەم و بڵێم یەکێکیان باشترە لەوەی تر، چونکە هەردووکیان بارودۆخی جیاوازییان هەیە، پێمباشە تیشک بخەینە سەر ئەو بوارانەی کە پێویستییان بە باشترکردن هەیە نەک هەوڵ بدەین بڵێین کامیان باشترە لەوەی تر، چونکە هەردووک ناوچە پێشکەوتن و کێشەی تێدایە
پەیامنێری 964 پرسیاری ئەوەی لێکردووە کە چی دەربارەی کێشەی ژنان لێرە دەزانن و کردوویانە، لە وەڵامدا سارا وتی، بەداخەوە توندوتیژی دژی ژنان کێشەیەکی جدییە لە کوردستان و عێراق، ژنان دەستییان ناگات بە سەرچاوەی یاسایی گونجاو بۆ پاراستنی مافەکانیان، کاتێک ئەوان لە حاڵەتێکی توندوتیژیدا بن هیچ شوێنێکی پێویست نییە بۆ پاڵپشتیکردنییان، یاسا خۆی لە هەندێک حاڵەتدا ئاسانکاری بۆ توندوتیژی دەکات و لە یاسای سزادانی عێراق ئەم بابەتە بە کەمی دیاری کراوە، لە هەندێک یاسادا مافی ئەوە بە پیاو دراوە کە ژنەکەی سزا بدات، کەواتە لە زۆر حاڵەتدا یاساکان هاندەر و ئاسانکارییە بۆ توندوتیژی دژی ژنان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە دەبینین کە یاسا نوێکانی عێراق وەک یاسای باری کەسێتی مافەکانی ژنان زیاتر بەرەوە دواوە دەبات لەبری ئەوەی بەرەو پێشی ببات بۆ سەردەمێکی نوێی وەکوو ساڵی 2025.
پێداچوونەوە: توانا نەقی