دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێل و تۆڕانەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
راوەماسی قەدەغەیە
لە سنووری ئاغجەلەر راوچییەکی ماسی دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
هەرچەندە راوەماسی لەم وەرزەدا قەدەغەیە و سزای لەسەرە بەڵام بەشێک لە راوچییانی ماسی هەر کۆڵنادەن و ئەمڕۆ لە سنووری ئاغجەلەر کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیر کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سەر زێی بچووك لە سنووری بنکەکەیان ، لە ئەنجامدا هاووڵاتیەکیان دەستگیر کرد کە سەرقاڵی راوە ماسی بووە.
دەشڵێت، هاوکات دەستگیراوە بەسەر شەش تۆڕی راوی ماسی، یەک چووپ، دوو سەوڵ و یەک ئۆتۆمبێل.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ ئەو کەسە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە و رێکاری بەرامبەر دەگرنەبەر.
بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم ساڵانە قەدەگەی راوەماسی بۆ ماوەی سێ مانگ رادەگەندرێت و لە 20.3.2025 تاوەکو 20.6.2025 قەدەغەیە.