لە کەلار
خولێک بۆ دۆزینەوەی تواناکانی منداڵ بۆ مامۆستایان کرایەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
بەڕێوەبەر و مامۆستایانی باخچە و دایەنگەکان لە کەلار کۆکراونەتەوە و لە خولێکدا راهێنانیان پێدەکرێت لەسەر چۆنیەتی دۆزینەوەی تواناکانی منداڵان.
د. عەبدولفەتاح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری واو بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 16.4.2025 بەڕێوەبەر و مامۆستای بەشێک لە باخچە و دایانگەکانی کەلارمان کۆکردەوە، خولێکی راھێنانیان پێدەڵێینەوە لەسەر ئەوەی چۆن منداڵان لە شاشە زیرەکەکان، وەک مۆبایل و ئایپەد دوربخەنەوە”.
“ئەو مامۆستایانە راهێنایان پێدەکرێت لەسەر گرنگی یارییە ژیرییەکان و رۆڵیان لە پڕۆسەی پەروەردە کردن و پێگەیاندنی منداڵ بە لێهاتووییەکانی سەردەم”، د. عەبدولفەتاح ھەورامی وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، خولەکە یەک رۆژەیە و لە داھاتووشدا چەندین پێشبڕکێی رۆبۆتی، بیرکاری و ھزری، بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری