لە پێشانگای کتێب

سەڵاوات بۆ پێغەمبەر بنێرە و گەشتێکی عومرە ببەرەوە

964+

ژێوار خدر

ئەو مامۆستا ئاینییەی لە رەمەزاندا عومرەی دەکرد بە دیاری و چاڵنجی رادەگەیاند ئێستا لە پێشانگای کتێبیش هەر بەردەوامە و دەڵێت سەلاواتێب بۆ پێغەمبەر بنێرە و عومرەیەک ببەرەوە.

مامۆستا عەلی تاهیر پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوت بە 964ـی وت، مانگی رەمەزان وتمان هەرکەس سورەتی کەهف لەبەر بکات عومرەی بۆ دەکەین بەدیاری بۆیە لە کۆتاییدا 250 کەس گەشتی عومرەیان بۆ دەرچوو تا ئێستاش یەک پاسیان ناردووە، ئەگەر ڤیزا بکرێتەوە ئەوانی دیکەش دەنێرن،

وتیشی، ئێستاش لە پێشانگای کتێب هەرکەسێک بێت و یەک سەڵاوات لە دیداری پێغەمبەر بدات ناوی دەچێتە تیروپشکەوە بۆ بردنەوەی گەشطێکی عومرە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تەمەنی 200 ساڵ...

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تەمەنی 200 ساڵە