به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
میدیاكارێكی گه‌نجی رواندز كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
میدیاكارێكى گه‌نج له رواندز كۆچی دوایی كرد، هۆكاره‌كه‌ى نه‌خۆشیی بووه و كارمه‌ند و پێشکێشکاری رادیۆى نه‌ورۆز بوو كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه.
فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، به كۆچی دوایی میدیاكار ئەڤین سەڵاح رواندزی خەمبار و دڵتەنگ بووه، كه یه‌كێك بوو له كچه بەهرەمەند و بەتواناكان.
وتیشی “ده‌یه‌ویست جێپەنجەی لە بواری ئەدەبی و رۆژنامەوانیدا دیاربێ و خزمەت بە گەلەكەی بكات، بەداخەوە لە تەمەنی نەوبەهاریی لاویی خۆیدا خونچەی گوڵی ژاكا و ماڵئاوایی كرد”.