سزاشی بۆ داناون
كۆمیسیۆن رێكاری توند بۆ بانگه‌شه‌ی كاندید و لایه‌نه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، رێكارى توند ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێكخستنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا.
حه‌سه‌ن سه‌لمان عه‌توانی راوێژكاری یاسایی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كۆمیسیۆن هه‌موو رێكار و ئاماده‌كارییه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كپارچه‌یی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و مافه‌كانی كاندید له به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌دا، به‌ڵام له‌ئێستاوه لایه‌ن و كاندیده‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریاندا له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌كاتى پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى بده‌ن. وتیشی “له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، سیسته‌مه‌كه بۆ رێكخستنی پرۆسه‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه كۆنترۆڵی كاندید و لایه‌نه‌كان له‌كاتى بانگه‌شه‌دا ده‌كرێت”.
روونیكرده‌وه، پێویسته كاندیده‌كان، چ به‌شێك بن له هاوپه‌یمانی، حزب، یان تاك كاندید، پابه‌ندبن به‌و په‌یڕه‌و و كۆنترۆڵانه.
كۆمسیۆن له‌رێگه‌ى لیژنه‌كانى چاودێرییه‌وه سزای گونجاو بۆ هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك دیاریده‌كات كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن تۆمار بكرێت.
عه‌توانی باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌م رێكار و سزایانه‌یان له ته‌واوى عێراق له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا جێبه‌جێده‌كه‌ن كه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاره‌كانی كۆمسیۆن بۆ سسته‌می نوێى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.