هەشت مانگایان دزیوە

لەسەر دزینی مانگا لە سۆران سێ کەس دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتی دزینی هەشت سەر مانگا، پۆلیسی سۆران سێ کەسی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.4.2025، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە دوای سکاڵای ژمارەیەک هاوڵاتی کە ماوەی چەند رۆژێک بوو مانگاکانیان دیارنەمابوو، سێ کەسیان دەستگیر کرد.

تۆمەتبارەکان دانیشتووی دەرەوەی سۆرانن، دانیان بە دزیکردنەکەدا ناوە و وتویانە کە مانگاکانیان لە سۆرانەوە گواستووەتەوە بۆ هەولێر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئەم سێ کەسە جاری یەکەم نییە مانگا دەدزن و پێشتریش ئەو کارەیان کردووە.

باندێکى دزی دەستگیرکرا

باندێکى دزی دەستگیرکرا