بڕوانامەیان پێدرا

تیمێکی خۆمان لە فەڕەنسا فێری رزگارکردنی ئاویی نێودەوڵەتی کران

964+

ژووری هەواڵ

بە مەبەستی رێگریکردن لە خنکان هاونیشتمانیان و بەرزکردنەوەی توانای رزگارکردنی ئاویی نێودەوڵەتی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم تیمێکی خۆی ناردووەتە وڵات فەڕەنسا.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان رایگەیاند، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم کە پێکهاتبوون لە حەوت کەس نێردران بۆ وڵاتی فەڕەنسا، بۆ بەشداریکردن لە راهێنانی رزگارکردنی ئاویی.

لەدوای راهێنانەکە کە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بووە، تیمەکەی بەرگریی شارستانیی هەرێم بوونەتە خاوەنی بڕوانامەی رزگارکردنی ئاویی نێودەوڵەتی و سەرکەوتووانە بڕوانامەی راهێنەریان لە وڵاتی فەڕەنسا بەدەستهێناوە.

“ئەم پڕۆژە یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی نێوان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا/ ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی ئەنجامی دەدرێت”، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان وا دەڵێت.

بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تیمی راهێنراو لە هەرێمی کوردستان بەهاوکاری راهێنەرانی فەرەنسا دەستبکەن بە پێدانی راهێنان و کەلوپەلی پێویست لەلایەن ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی دابیندەکرێت.

لە دوای لەدەستدانی قاچەکانی گەنجێک فێری مەلەوانی دەبێ...

لە دوای لەدەستدانی قاچەکانی گەنجێک فێری مەلەوانی دەبێت