یارییەکی یانەی دهۆک. وێنە:964+
سبەی یاریی کۆتاییە
پێنج هەزار تیشێرت بۆ یانەی دهۆک
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق پێنج هەزار تیشێرتی یانەی دهۆكی كڕیوە و سبەی بەسەر هاندەرانی یاریی كۆتایی لە نێوان دهۆك و قادسیەی كوێتی دابەشی دەكات.
بەختیار فەرهاد راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەرزشی و جێگری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق بە 964ی راگەیاند، سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپی عەقیل مەفتەن وەك دەستپێشخەرییەك بۆ هاندانی جەماوەر و پاڵپشتیی یانەی دهۆك لە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، پێنج هەزار تیشێرتی یانەی دهۆكی كڕیوە و سبەی بەسەر هاندەرانی یاریی كۆتایی دابەش دەكرێت.
وتیشی، سەرۆكی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق پاڵپشتیی یانەی دهۆك و هەموو وەرزشوانانی عێراق و كوردستان دەكات، بە تایبەتی یانەی دهۆك لە یاریی سبەیدا نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەكات.
سبەی سێشەممە لە یاریی گەڕانەوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو، یانەی دهۆك لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی قادسیەی كوێتی دەكات.
یاریی چوون هەفتەی رابردوو لە كوێت بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.