وەک هەمیشە بەخێرایی هەواڵەکان دەگەیەنین
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر شاشەی 964 لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب نمایشکرا
964+
شۆڕش قادری
دوای گەیشتنی هەواڵی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەرزوو هەواڵەکە لەسەر شاشەی 964 لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب نمایش کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 14.4.2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەکۆی دەنگ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و دواجار هەڵەبجە بوو بە 19ـیەمین پارێزگای عێراق.
ههڵهبجه، كه “ههڵهبجهی شههید”ـیشی پێدهوترێت، له رۆژی 13.3.2014 لەلایەن حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای ھەرێمی کوردستان، پێشتر زیاتر لە شەش جار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجام دراوە، بەڵام هەرجارەو بەبیانوویەک دوادەخرا، دواجار ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاساکەی پەسەند کرد.