کەشوهەوا

جلی زستانە دەربکەنەوە و لە دوای نیوەڕۆشەوە باران دەبارێت 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کرد و دەڵێت ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆشەوە نمەباران و پاشان بارانی تەواو لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەکانی هەریم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئیوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وە ئیدارەی سەرخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش پێشبینی کراوە یا 5 پلەیەک نزمببنەوە و کەشەکە تەواو فێنک بکات و لە هەندێک ناوچە سارد دەبێت و پێویست دەکات جلە زستانەکانتان دەربکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14.4.2025
کەش / بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت,
خێراى با /  مام ناوەند ( 10 – 20  )کم/ک دەبێت. لەکاتەکانی ئیوارە پێشبینی دەکرێت خیڕای با چاڵاک بیت بۆ سەروی 35 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکای باشوورو ناوەراست هەرێم
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا پاشان بۆ ئاراستە گۆڕاو دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە (3-5 ) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 8 – 10)  کم . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-6 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20  پلەی سیلیزی
سلێمانی :  16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان :25 پلەی سیلیزی