سلێمانی
ئەمڕۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی پێغەمبەری زەردەشتییەکەیان بەڕێوەچوو
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری زەردەشتییەکانە و لە سەرای زەردەشتیان لە شاری سلێمانی ئاهەنگێک لەو بارەیەوە ساز کرا.
ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەردەشتيیەکانی کوردستان و عێراق بە 964 وت، ئەمڕۆ شەشی خاکەلێوە، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرەکەیانە و کێک و شەراب دەبەخشنەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەمڕۆ پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی ئامادەبوون و نوێنەری ئاینەکانی دیکەش بەشدار بوون لەو ئاهەنگە لەگەڵیاندا.
ئاوات دەڵێت، ئەوان ئاگر ناپەرستن، بەڵام رێزی دەگرن و بە پیرۆزی دەزانن، بۆیە لەو یادانە ئاگر دەکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا