لە بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڵاى نوێى سوریا لە ئەمەریکا بەرز کرایەوە
وریا فەتاح
دواى چوار مانگە لە کەوتنى ئەسەد، نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵای نوێی سێ ئەستێرەی سوریاى لە تەنیشت ئاڵای 192 وڵاتی دیکەی ئەندام و 2 چاودێری هەمیشەیی لە بارەگاکەی لە نیویۆرک بەرز کردەوە.
بەرەبەیانی رۆژى یەکشەممە 8.12.2024، دوای 53 ساڵ لە دەسەڵاتداری بنەماڵەی ئەسەد، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریا و سەرۆک کۆمار هەڵات و حکومەتەکەی ئەسەد کەوت.
ئاڵاکە لەلایەن ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سوریا، لە نیۆرک بەرز کردەوە.
دواى کەوتنى ئەسەد، ئاڵایەکى نوێ بۆ سوریا پەسەند کرا کە سێ رەنگە( سەوز، سپی و رەش لەگەڵ سێ ئەستێرەى سوور)، پێشتر وەک رەمزی قۆناغی نوێ نەیارانی ئەسەد لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا هەڵیانکردبوو، وەک ئاڵای فەرمی وڵات.
ئاڵاکە پێشتر لە رووسیا و رۆژئاواى کوردستانیش وەک ئاڵاى نوێى سوریا دانیپێدانرا و هەڵکرا.